لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 1ی ئایار لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.

دووشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە و بڕیارە لەو ڕۆژەدا چالاکی هەمەجۆر لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، 1ی ئایار لە قوتابخانە و خوێندنگاکانیش پشووی فەرمییە و تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەکەوێت ڕۆژی دواتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا