تەندروستی سلێمانی: سەرجەم تیمە تەندروستیەكان لە ئامادەباشیدان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەئیستادا لەڕێگەی( 23) تیم سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری دابارینی باران و دروستبوونی لافاو.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەكانی داهاتوودا.

ئەوەشهاتووە، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی بەهانا وەچوونی هاوڵاتیان لەكاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستیەكان لەئیستادا لەڕێگەی( 23) تیم سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەكەین لەكاتی پێوستیان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بكەن لەكەمترین كاتدا تیمەكانمان ئامادەدەبن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا