پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی ڕووی لە ناوچەکانی عێراق کردووە، زیاتر لە 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی توند لە ناوچەکانی عێراق تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە لەناوچەکانی عێراق زیاتر لە 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراوەن و تائێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.
د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ئینای عێراقی ڕاگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی، لە بنکەکانی وەزارەتی تەندروستی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، لەژێر چاودێری د.حەسناوی، وەزیری تەندروستی، چاودێری تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی بوون پێشکەشکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بەردەوام لە ئامادەباشیدان.
هاوکات، ژمارەیەکی زۆری لە کەسانی توشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.