لە سلێمانی خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ رۆژی سێیەم لەسەر یەک بەردەوامی هەیە و هەر ئێستا لە شەقامی مەلیک مەحمودەوە بەرەو زانکۆی سلێمانی بەڕێکەوتن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، ژمارەیەک هێزی پۆلیس لە نزیک بینای زانکۆی سلێمانی جێگیرکراون و دەوامیش بەشێوەیەکی نافەرمی راگیراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە وەزیری خوێندنی باڵا بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، داوای خوێندکاران داوایەکی ڕەوایە و داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەکەین نەرم و نیان بن لەگەڵیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بڵاوەیان پێکرا و گازی فرمێسکڕێژ و کارەبایان دژی خوێندکاران بەکارهێنا کە بەهۆیانەوە چەندین خوێندکار بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا