هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە سوودی کەس و کاری شەهیدان بڵاو دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆخزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان وەزیری شەهیدان و وەزیری ئاوەدانكردنەوە كۆنوسێكی هاوبەش واژۆ دەكەن.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 7_3_2023 عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی كرد و لەلایەن دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەو سەردانەدا كە ئەحمەد مام رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئامادەی بوو، باس لە هەوڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرا و بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان.

ئەوەشهاتوە دواتر لە ڕێورەسمێكدا لە دیوانی وەزارەت كۆنووسێكی هاوبەش لە نێوان وەزیرانی هەر دوو وەزارەت واژۆ كرا بۆ درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی كە تا ئێستا سوودمەند نەبوون لە زەوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا