وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوە ئاویییەكانی عێراق هۆشداری لە دۆخی وڵات لە رووی ئاو دەدات و دەڵێت: وڵات لە دۆخێكی سەختدایە و لە 90 ساڵی رابردوودا قەیرانی ئاو هاوشێوەی ئەمساڵ لە عێراق روینەداوە.

وەزیری سەرچاوە ئاویییەكانی عێراق، عەون زیاب لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، عێراق روبەڕووی قەیرانێكی سەختی ئاو بووەتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری كەمبوونەوەی ئاو لە عێراقدا، ئەو وەزیرەی عێراق ئاشكرایكردووە، پێشتر ئاوی دیجلە و فورات هەمووی دەهاتە ناو خاكی عێراقەوە، بەڵام لە دوای ساڵی 1979ەوە توركیا دەستیكرد بە دروستكردنی بەنداو، دواهەمینیان بەنداوی ئەلیسۆ بوو لەسەر رووباری دیجلە، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاوی ئەو دوو روبارە لە ناو خاكی عێراقدا.

بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش لەگەڵ توركیا، وەزیری سەرچاوە ئاویییەكانی عێراق تەئكیدیكردۆتەوە لەوەی پەنا دەبەنە بەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان، تا فشار لەسەر وڵاتانی دراوسێی دروست بكرێت و لەو رێگەیەوە بەشە ئاوی عیراق لە رووباری دیجلە زیاد بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا