پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەندامانی خێزانەکەی چوارباخ ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكدا لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی كارەباوە چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا .

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە “.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، قوربانییەكان باوك و دایك و دوومنداڵی كوڕ و كچیانن بەناوەكانی:

عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966

شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972

محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999

جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا