پۆلیسی سلێمانی باندێکی شەش کەسی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان‌ و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر و دزیكردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار كه‌ تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری‌ تۆمه‌تبارانیان كرد و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن‌ و بەكارهێنەر و بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن.

وتیشیت، “بۆیە هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن‌و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌ و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه‌ چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا