وەزارەتی بازرگانی پێداچوونەوە بە خشتەی كارەبای كارگەكاندا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خشتەی كارەبای كارگەكان گۆڕانكاری تێدادەكرێت، وەزارەتی بازرگانیش رایگەیاند، بڕیاردرا بەپێی یاسای تۆماری كارگەكان پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی كارەبادا بكرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پبشەسازی هەرێم رایگەیاند، لەكۆبونەوەیەكدا لیژنەی بەدواداچوونی كرێی كارەبای كارگەكان، لەپێناو پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازی و كارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی كارەبای كارگەكاندا بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە كۆبونەوەكەدا بەوردی داتا و ئاماری كارگە و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و بڕی مێگاواتی كارەبای پێویست و سودلێوەرگیراو خرانەڕوو، لەئەنجامدا بڕیاردرا بەپێی یاسای تۆماری كارگەكان و پلەبەندی كارگەكان مامەڵە بكرێت و كارەبای پێویستیان بۆ دابینبكرێت، هەروەها جیاكردنەوەی كارگەی مۆڵەتدار و و بێ مۆڵەت و ئەوكارگانەش لەكاركەوتون.

ئەوەش لە كاتێكدایە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە رێگەی لیژنەیەكەوە میكانیزمی چارەسەری كێشەكان لە یاداشتێكدا ئامادە دەكات و دەیداتە لایەنی پەیوەنددار بۆجێبەجێكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا