حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان: نرخی دۆلار بگۆڕن به‌ڵام ئێمه‌ پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی نابین

پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق نوێترین هه‌ڵوێست له‌باره‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ڕاده‌گه‌یه‌نێت و كۆتایی به‌ گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ گۆڕانكاریی له‌به‌هاكه‌ی هێنا.

حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری ڕۆشنیری و وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌میدیای عێراقی وتووه‌، “په‌رله‌مانی عێراق سه‌رپشكه‌ له‌هه‌ر گۆڕانكاریكردنێك له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، به‌ڵام حكومه‌ت پابه‌ند نابێت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و گۆڕانكارییه‌”.

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نیا حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاریكردنیان له‌ به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دەوڵەتی یاسا مەرجی خۆی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ئاشكراكرد و رایگەیاند، بە مەرجی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی دەنگ بە بودجە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا