پەرلەمانی عێراق كاتی كۆبوونەوەی تایبەتی لەبارەی هێرشەكەی توركیا دیاریكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، رۆژی شەممەی داهاتوو لەبارەی تۆپبارانی توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆببێتەوە و پەرلەمانتاران داوا دەكەن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری ئامادەی كۆبوونەوەكە بن.

پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان كۆكردبووەوە و داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە كۆبوونەوەی بە پەلە لەبارەی تۆپبارانەكەی توركیا رێكبخات.

دوێنێ چوارشەممە تۆپخانەكانی توركیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-یان لە سنووری ناحیەی دەركاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تۆپباران كرد، لە ئەنجامدا نۆ گەشتیاری عەرەب گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا