پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكور دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوت لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك بەرێژەی 50% كەمیكردووە و، هۆكارەكەی بۆ زۆری تەمەنی كیڵگەكان دەگەڕێنێتەوە.
فەرهاد حەمزە، سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند: ئاستی دەرهێنانی نەوت لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك ساڵ لە دوای ساڵ كەمدەكات و لە ئێستادا بەرێژەی 50% بەرهەم هێنانی نەوت لە كەركوك كەمیكردووە.
وتیشی: كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك تەمەنیان لەسەرووی 90 ساڵەوەیە و پێویستیان بە نوێكردنەوەیە ئەمە وایكردووە كە نەتوانرێت وەك پێویست نەوت لەو كێڵگانەوە بەرهەمبهێنرێت و هەناردە بكرێت.
لە ساڵانی رابردوودا كۆمپانیای نەوتی BP ی بەریتانی بەپێی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق توێژینەوەیەكی لەسەر بیرە نەوتەكان كردووە و راسپاردەكانی رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە بەڵام، وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ دەستپێكردنی كارەكان هیچ گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیاكە ئەنجام نەداوە لە ئێستاشدا چاوەڕی دەكرێت كۆمپانیایەكی بیانی لەكەركوك بۆ پێشخستنی كیڵگە نەوتییەكان دەست بەكاركردن بكات.