حکومەتی هەرێم موچە دەکات بە سیستمی ئەلیکترۆنی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم، کاردەکات بۆ دابەشکردنی موچە بە سیستمی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی وڵاتان.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 21ی حوزەیرانی 2022 ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات دابەشکردنی موچە بکرێتە کارتی ئەلکترۆنی ھاوشێوەی وڵاتان، بۆ ئەوەی قەیرانی فەنیی دابەشکردنی موچە چارەسەر بکرێت، چونکە بەو ھەنگاوە کێشەی تەکنیکیی دابەشکردنی موچە نامێنێت.

سەرچاوەیەکبە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ”حکوومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە موچە لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش بکات و قەیرانی فەنیی دابەشکردنی موچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی فەنیی موچەیە، بەڵام بەو جۆرە موچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت موچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.”

ڕوونیشیکردۆتەوە جگە لەوەش، موچە دێتە سەر حسابەکەی و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێک کەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە ڕێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت.

وتیشی بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنھا ماوە ئەنجومەن ڕەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەوکارە بە شێوەی مانگانەیە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار محەمەد، بە ماڵپەری فەرمی ڕاگەیاندووە ”میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان باش نییە و ھەموو لایەکمان ھەوڵ دەدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت مووچەی خانەنشینان”،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا