لوبنان دەست بەكەرەنتینە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی لوبنان بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتینە رابگەیەنێتەوە و هەر كەسێكیش پابەندی بڕیارەكان نەبێت سزا دەدرێت.

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوونی خەڵكەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەنجومەنی باڵای بەرگری لوبنان بڕیاریدا، بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتینە رابگەیەنێتەوە و رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا توند بكاتەوە.

بەپێی بڕیارەكان لە 14 تا 30 تشرینی دووەم سەرتاسەری وڵات كەرەنتینە دەكرێتەوە و هەموو شوێنەكان جگە لە فڕۆكەخانەكان دادەخرێن.

بەپێی دوایین ئامار، تووشبوون بە كۆرۆنا زیاتر لە 50 ملیۆن كەسی لە جیهاندا تێپەڕاند، رۆژی دووشەممە كۆمپانیاكانی (فایەرز) و (بیۆنتیك) ئاشكرایانكرد، ئەو ڤاكسینەی بەرهەمیانهێناوە ئەنجامی ئەرێنی لەسەر زیاتر 90%ی ئەو كەسانە نیشانداوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا