خواردنی ترێ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

ترێ یەکێکە لەو میوانەی بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری لەجیهاندا هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، چەندین جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن کە پێویستە ترێ بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی زیاترە بۆ جەستە وەک لە زیان.

4 فوائد صحية يقدمها العنب للكبد

ترێ ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات و لەگەڵ زیادبوونی تەمەن مەترسی توشبوون بە لەدەستدانی بیرەوەی کەمدەکاتەوە و توانای سەرنجدان زیاددەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی مێشکدا هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، هەندێک لە جۆرەکانی ترێ یارمەتی هەوسەنگکردنی پەستانی خوێن دەدەن چونکە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و ڕێژەیەکی زۆر کەم سۆدیۆمیان تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا