پۆڵەتیک پرێس
هەموو کەسێک دەیەوێت بیرەوەری بەهێز بێت و ئاستی زیرەکی بەرز بێت، بەتایبەتی خوێندکاران لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستیان بە بیرەوەرییەکی بەهێز و زیرەکی زیاتر هەیە تا سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنن.
ئەو میوانەی یارمەتی بەهێزبوونی بیرەوەری و زیرەکی دەدەن:
-بلوبێری
بلوبێری ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانە ڕووەکیەکانی تێدایە، یارمەتی بەهێزکردنی سەرنج و بیرەوەری دەدات، کردارەکانی مێشک باشتر دەکات.
-پڕتەقاڵ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کە یەکێکە لەو ڤیتامینانەی سوودێکی زۆر بە لەش و مێشکی مرۆڤ دەگەیەنێت و ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر دەکات.
-سێوی سەوز
سێوی سەوز ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە کە خانەکانی مێشک چالاک دەکات و ڕێژەی سەرنجدان و ئاستی زیرەکی زیاتر دەکات.