شەش نیشانە ناتەندروستی ڕیخۆڵەکان دەردەخەن

پۆڵەتیک پرێس

تەندروستبوونی ڕیخۆڵەکان زۆر گرنگە، چونکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی تەندروستی جەتە، سیستمی بەرگری، تەندروستی دڵ و مێشک، میزاج و نوستن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کارکردنی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان بەشێوەیەکی باش ڕێگری لە هەندێک نەخۆشی و جۆری شێرپەنجە دەکەن.

چەندین هۆکاری جیاواز بۆ ناتەندروستبوون و كێشەکانی ڕیخۆڵە هەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروستدەکات، بەپێی ماڵپەڕی”onegreenplanet” ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ ناتەندروستی ڕیخۆڵەکان:

-لەوانەیە کێشەکانی گەدە وەک غازات، قەبزی، ئازاری سک، سکچوون و برینی گەدە بەشێوەیەکی بەردەوام نیشانەبن بۆ ناتەندروستی ڕیخۆڵەکان.

-هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان، چونکە ناتەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان کاریگەری لەسەر نوستن هەیە و دەبێتە هۆی کەمخەوی کە هۆکارێکی سەرەکی ماندوێتیە.

-زیادبوونی خواستی خواردنی شەکر یان شیرینەکان بە بەردەوامی لەوانەیە نیشانەکانی دیکە بێت، چونکە زۆربەی کات ڕیخۆڵەی ناتەندروست هۆکارێکە بۆ زیادبوونی خواستی خواردنی شەکر، خواردنە چەور و خێراکان، زۆر بەکارهێنانی شەکریش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکتریا زیانبەخشەکانی ڕیخۆڵە.

-نەخۆشیەکانی پێست وەک ئەکزیما لەوانەیە پەیوەندی بە ناتەندروستی ڕیخۆڵەکانەوە هەبێت کە لەکۆتایدا دەبێتە هۆی سووربوونەوە و خورانی.

-گۆڕانکاری زۆر لە کێشدا بەبێ گۆڕینی سیستمی خۆراکی یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.

-توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی بەردەوام بەدەست سەرئێشەی نیوەییەوە دەناڵێنن مەترسی توشبوونیان بە کێشەکانی کرداری هەرس زیاترە، بۆیە لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ ناتەندروستی ڕیخۆڵە و کرداری هەرس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا