پۆڵەتیك پرێس:
ئەمڕۆ شەممە هێزە شیعەكانی كەركوك گرووپێكی سیاسییان بە ناوی دەستەی هەماهەنگی عەرەبی راگەیاند لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا.
محەمەد لامی نوێنەری سەدرییەكان بەیاننامەی دامەزراندنی گرووپەكەی خوێندەوە و وتی: ئەو كوتلە نوێیە پێكدێت لە حزبە سیاسییەكان و ئەو هۆزانەی نوێنەرایەتی شیعە دەكەن لە كەركوك.
وتیشی: هۆكاری دروستكردنی ئەو هێزە دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێخستن و بەشە بەشێنە و بێبەشكردنیان لە مافەكانیان لە پارێزگاكە.
كەركوك پارێزگایەكی كوردستانییە و لەپێكهاتەی كورد و عەرەب و توركمان و ئاشووری پێكدێت و لە دوای ریفراندۆمەكەی 2017 لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵكراوە.
ئیدارەی شارەكە لەنێوان كورد و عەرەب و توركمان و ئاشووریدا دابەشكراوە، بەڵام شیعەكانیش خوازیاری وەرگرتنی پشكی خۆیانن كە لە سنوورەكەدا هەن.
لامی وتی: پشتیوانی هەر پرۆژەیەك دەكەین كە پرۆسەی سیاسی لە كەركوك پێشبخات.