كردەوەیەكی تیرۆریستی كەركوك بێكارەبا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەكی تیرۆریستی بەشێك لە كارەبای كەركوك زیانی بەركەوتووە و شارەكە بێكارەبا بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ سەكشەممە 13ی حوزەیران، لە ڕێگەی كردەوەیەكی تیرۆریستی ڕێكخراوەوە، ژمارەیەك هێڵی سەرەكی گواستنەوەی تەزووی كارەبای باكووری كەركوك كراونەتە ئامانج و بەو هۆیەشە وە تەزووی كارەبا لەسەر كەركووك بڕاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەن شێوەیەكی تایبەت و لە ڕێگەی تەقاندنەوەی تاوەری ژمارە 155 لە نزیك گوندی داوودعەلوكی سەر بە ناحیەی ریاز، هێڵی گواستنەوەی كارەبای كەركووك – گەیارەی 400 كەیڤی كراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە تاوەرەكە لەكار كەوتووە.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، كارمەندانی كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی تەزووی كارەبای ناوچەی باكوور دەستبەكار بوون بۆ چاككردنەوەی هێڵەكان و گێڕانەوەی تەزووی كارەبا بۆ كەركووك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا