ئەمریکا: زیاتر لە سێ ملیار دۆلار هاوکاریمان پێشکەشی عێراق کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماسیو تۆلار باڵیۆزی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ساڵی 2014وە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار هاوکاری مرۆیی و ژێرخانی پێشکەشی عێراق کردووە.

ئەمڕۆ تۆلار لە لێدوانێکدا، لە کۆنفرانسی سندوقی گەشە پێدان بە پرۆژەکان کە لە لایەن ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچبەران لە بەغدا پشتیوانی دەکرێت، سەرنجی خستە سەر ئەو هاوکارییە مرۆییانەی ئەمریکا پێشکەشی عێراقی دەکات، لە بواری تەندروستی و پەروەردەو بنیاتنان، لە دوای سەردەمی دروست بوونی داعشەوە.

ئاماژەی بەوەدا ئەمریکا گەورەترین هاوکاری مرۆیی پێشکەشی عێراق کرووە، بۆ دڵنیایی سەلامەتی عێراقیەکان و ئاوارەکانی عێراق.

ڕوونیشی کردەوە، ئەمریکا لە ساڵی 2014وە لە کاتی شەڕی داعش سێ ملیار هاوکاری مرۆیی پێشکەشی عێراق کردووە.

تۆلار وتیشی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پشکی ئەمریکا لە سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەکان لە عێراق، گەیشتۆتە 6 ملیار دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا