پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممە، 25 ی ئەیلول دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (9) بە بێ لێبڕین دەكات و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستی دەبێت كە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو (25/9/2021)، مووچەی مانگی (9)ی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.
پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو؛ ئەگەر لە بەغداوە 200 ملیارەكەی هەرێمی كوردستان بگات، مووچەی مانگی 9 بە بێ لێبڕین بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشدەكرێت، جووتیار عادل هەروەها وتیشی؛ لە 25ی مانگەوە واتا لە رۆژی شەممەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات.