پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، لەبەرئەنجامی هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تائێستا زیاتر لە چوار هەزار مامۆستا و فەرمانبەر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە، داواش دەکەن مامۆستایان پابەندبن بەناو تۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین.
لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا چوارهەزار و 262 مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەت ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتوە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین لەتەواوی هەرێمی کوردستان ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەكردووە.
وەزارەتی پەروەردە لەراگەیەندراوەكەدا رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021 بۆ 2022 بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەن، داواکارن رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆرۆنا و پابەندبون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکان.