بەوێنە..نوسرەت بەردێکی دانا بۆ فرۆشتن بە نرخێکی خەیاڵی

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە شێفە تورکەکان نوسرەت گۆچکی، مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کرد دوای ئەوەی بەردێکی دانا بۆ فرۆشتن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە نرخی ملیۆنێک دۆلاری ئەمریکی.

نوسرەت لە ڕێگەی پەڕەی فەرمی ئینستاگرامەکەیەوە، وێنەیەکی بڵاو کردەوە بەردێکی گەورەی هەڵگرتووە، بەردەکەی بە کاغەزی زێڕ ڕازاندۆتەوە، هەروەک چۆن پارچە گۆشتەکانی پێ دەڕازێنێتەوە.

لە وێنەکەدا نوسرەت دەردەکەوێت، بەردەکەی لەسەرەوە گرتووە، لە چێشخانەیەک لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان، وێنەکەی گرتووە.

هەنێک لە ژەمەکانی نوسرەت نرخەکەی دەگاتە، هەزار و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی ، بریتیە لە پارچە گۆشتەکی برژاو بە زێڕی عەیارە ٢٤ ڕازێنراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا