سەگێک شەش ڕؤژ لە بەردەم خەستەخانەیەک دەوەستێت

ئەم بابەتە 55 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

سەگێک نزیکەی هەفتەیەک لە وڵاتی تورکیا لە بەردەم دەرگای نەخۆشخانەیەک دەمێنێتەوە، تا ئەو کاتەی خاوەنەکەی چارەسەری نەخۆشی مێشکی بۆ کرا

جەمال شینتورکی تەمەن ٦٨ ساڵ دوای ئەوەی توشی وەرەمی سەر بوو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، لەو کاتەدا سەگەکەی دڵسۆزی خۆی نیشاندا و ماوەی هەفتەیەک لە بەردەم نەخۆشخانە مایەوە، دوای هاتنە دەرەوەی خاوەنەکەی سەگەکە خەڵات کرا

سەگەکە لە لایەن ستافی نەخۆشخانەکە خواردنی پێدەدرا، کچەکەی شینتورک چەند جارێک هەوڵی گەڕانەوەی دەدات بۆ ماڵەوە بەڵام سەگەکە بەردەوام دەبێت لەسەر گەڕانەوەی بۆ بەردەم نەخۆشخانە، بەرێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت کە مەترسی بۆ هیچ کەس دروست نەکردووەو تێبینی خۆشەویستیان بۆ خاوەنەکەی کردووە

جەمال شینتورک دەڵێت کە زۆر دڵ خۆشم کە بوونەوەرێکی وەک سەگ هەیەو هەستی بەختەوەریم پێ دەبەخشێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک