دورگەیەک یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای تیادا تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس

دورگەکانی سلێمان یەکەم حاڵەتی توشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا تۆمارکرا، بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتە بچوک و ناوچە جیاکراوانە بۆ نۆ شوێن کەمبووەوە، کە هیچ حاڵەتێکی تیادا تۆمارنەکراوە.

ماناسیە سوغافاری سەرۆکوەزیرانی دورگەی سلێمان رایگەیاند، خوێندکارێک کە لە فلیپینەوە لەگەڵ ٩٦ کەسی دیکەدا گەڕاوەتەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.

هاوکات، خوێندکارەکە باسی لەوەکردووە، پێش ئەوەی گەشت بکات سێ پشکنینی کۆرۆنای ئەنجانداوە و هەموو ئەنجامەکان نەرێنی بوون.

سەرۆکوەزیران ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەداخم سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان، بەڵام لە کۆتاییدا حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دورگەکەماندا تۆمارکرا.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، ئەو دورگەیە سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا داخستووە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکار لە فلیپین لە خوێندن دورکەوتبوونەوە و لەسەر داوای فلیپین سێ گەشت رێکخرا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خوێندکارانە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک