چۆن بیرکردنەوە نەرێنیەکانت دەگۆڕیت؟

پۆڵەتیک پرێس

بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر زیاد بوونی دڵە ڕاوکێ و دوو دڵی هەروەها لەسەر هەڵسوکەوتت لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکاندا، چارەسەکردنی هەموو ئەمانە لە رێگەی گۆڕینی بیرکردنەوە نەرێنیەکانت دەبێت چەند خاڵێکی گرگنگتان بۆ دادەنێین کە دەتوانن بە هۆیەوە بیرکردنەوە نەرێنیەکان بگۆڕن.

١-لە شێوازی بیرکردنەوەکانت تێبگە، یەکێک لە هەنگاوەکانی گۆڕینی بیرکردنەوە نەرێنیەکانت ئەوەیە، کە لە هزری خۆت تێبگەی بزانیت ت چۆن بیر دەکەیتەوە بۆچی وا بیر دەکەیتەوە، تاوەکو بتوانیت ئامانجەکانت دیاری بکەیت و بیرکردنەوەکانت بگۆڕێت

٢-فێربە چۆن بیرکردنەوە نەرێنیەکانت بوەستێنیت، دووبارە کردنەوەی شێوەی بیرکردنەوەت هەموو ڕۆژ ڕێگە نادات، بیر کردنەوەت بگۆڕیت بەڵکو پێویستە فێر بیت کە تۆ چۆن لە بیرکردنەوە لە شتێک بوەستیت کە بێتاقەتت دەکات، هەرکەس تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆیە پێویستە دوای ئەو شتە بکەویت کە دڵت خۆش ئەکات، نەک بەردەوام بیرکردنەوە لە شتە نەرێنیەکان

٣-ڕاهێنان لەسەر هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ بەرامبەر، ڕەنگە هەموو کەس بیرکردنەوی تۆی بەدڵ نەبێت، ڕەنگە ڕەخنەی زۆر توندت لێبگیرێت بەڵام، ناکرێت کە تۆ بەردەوام بە شێوەیەکی نەرێنی بیر لە ڕەخنەکان بکەیتەوە، بەڵکو پێویستە وەڵامت هەبێ و ڕوونکردنەوە بەیت بۆ ئەوەی کێشەکەت چارەسەر بێت

٤-کۆنترۆڵی بیرکردنەوەی نەرێنیت مەکە، هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیرکردنەوەی نەرێنی زیاتر توشی دڵە ڕاوکێت دەکات، بەڵکو پێویستە بیرکردنەوەکەت بگۆریت نەک بیوەستێنیت، چونکە وا دەکات زیاتر بیر بکەیتەوە ڕەنگە بۆ ماوەیەک سوودی هەبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بارودۆخت خراپترت دەکات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا