بەوێنە..بارهەڵگرێکی سەربازی دەگۆڕێت بۆ هۆتێلێکی جوڵاو

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیایەک بارهەڵگرێکی سەربازی کۆنی گۆڕی بۆ هۆتێلێکی جوڵاو دەتوانرێت بۆماوەی چەند ڕۆژێک تێیدا بمێنیتەوە، شوێنی خۆی لە کێڵگەیەک لە دۆڵی وای لە باشووری دورگەی وێڵز جێگیرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “زە سەن” بارهەڵگرەکە جێگەی چوار کەس دەبێتەوە، سیسەمی خەوتنی دوو قات و قەنەفەی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا چێشتخانەیەکی بچووک، تەلەفزیۆن و گەرماوی هەیە، لە دەرەوەی بارهەڵگرەکە شوێنی تایبەتی داپۆشراوی هەیە بە ئاگردانی دارری کاردەکات تەنانەت ئەگەر بارانیش بێت دەتوانرێت چێژی لێوەربگیرێت.

أسرة تحول شاحنة عسكرية لفندق متحرك.. والليلة بـ25 جنيه إسترليني | بوابة  أخبار اليوم الإلكترونية

أسرة تحول شاحنة عسكرية لفندق متحرك.. والليلة بـ25 جنيه إسترليني | بوابة  أخبار اليوم الإلكترونية

خێزانەکان دەتوانن پاسکیلەکانیان لەوێ دابنێن ئەگەر بیانەوێت لە دارستانەکاندا سەرکێشی بکەن، بەڵام ئەم بارهەڵگرە لەوانەیە هەڵبژاردەیەکەی باش نەبێت بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە ئاژەڵ نییە، چونکە ئاژەڵ لە دوروبەری بارهەڵگرەکە هەیە، میوانەکان دەتوانن بارهەڵگرە کراوەکە بۆماوەی سێ شەو بەرامبەر 25 جونیەی ئیستەرلینی بۆ هەر شەوێک بەکرێ بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا