پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی و گەیشتە خوار 74 دۆلار.
ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 98 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژانی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 78 دۆلار نزیکبووەوە.