پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ پێشبینییەکانی بوژانەوەی داواکارییەکان لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە ، نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامەو ئەمڕۆ شەممە 26 ی حوزەیران نرخی یەك بەرمیك نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شهممه 26 ی حوزەیران، ماڵپەری ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا نرخی یەك بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت
هاوكات نەوتی سوكی تكساسیش بە 74 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی کارگە گەورەکانی جیهان جموجوڵەكانی بواری بازرگانی نەوت و گواستنەوەی نەوتیان راگرت بەوەش نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست دابەزی.