هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 13 ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاماری ئەم مانگەی هێرشەكانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش بڵاوكردەوە.

واین مارتۆ ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە، 13 ئۆپراسیۆنیان دژ بەداعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكراشیكردووە، لەیەكێك ئۆپراسیۆنەكانیاندا رێگرییان لە سێ تیرۆریستی داعش كردووە كە بەنیازبوون كاری تیرۆریستی دژ بەهاووڵاتیان لە عێراق و سوریا ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا