پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەكی بەهێز لە دەروازەی فڕۆكەخانەی كابولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا، كە تا ئێستاش لەدەست هێزەكانی ئەمەریكایە و ئەو هێزانەی لەو فڕۆكەخانەیەن، پرۆسەی گواستنەوەی سەربازانی ئەمەریكی بەڕێوەدەبەن، لە دوای تەقینەوەكەش تەقەیەكی زۆر كراوە و گرژی و ئاڵۆزی لە دەروازەكانی چوونە نێو فڕۆكەخانەی كابوول دروستبووە.
دوای چەند خولەكێك لە تەقینەوەكەی بەردەم فڕۆكەخانەی كابولی پایتەختی ئەفغانستان، تەقینەوەی دووەمیش روویدا.
جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا تەقینەوەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و رایگەیاند: ئێستا روون نییە كە ژمارەی قوربانییەكان چەندن، هەركات زانیاریی زیاترمان بەدەست گەیشت دەیخەینەڕوو.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە رانەگەیاندووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، داعش هەڕەشەیەكی توندی لە فڕۆكەخانەی كابول كردووە.
بههۆی ئاڵۆزی دۆخهكه، تا ئێستا زیانهكانی ئهو تهقینهوانه بهتهواوهتی نازانرێن، بهڵام ئاماره نافهرمییهكان ئاماژه بهوه دهكهن، كه له تهقینهوهی یهكهمدا بهلایهنی كهم 15 كهس برینداربوون.
رۆژی 15ی ئەم مانگە، چەكدارانی تاڵیبان پاش كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیاتر لە 20 ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو كابوڵی پایتەختەوە، لەوكاتەشی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر كابولدا گرتووە، هەزاران هاووڵاتیی ئەفغانی و خەڵكانی بیانی لە فڕۆكەخانەی كابول كۆبوونەتەوە و دەیانەوێت وڵاتەكە جێبهێڵن.