فراكسیۆنی خزمەت بایكۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد

پۆڵەتیك پرێس
فراكسیۆنی خزمەت كە لە كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتوی ئیسلامی پێكدێت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سلێمانی كۆبوەوە.

میدیا شێخ ئەحمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: “ئێمە ئەمڕۆ كۆبونەوەكەمان بایكۆتكرد، كە تایبەت بوو بەدەنگدان لەسەر دانانی 13 بەڕێوەبەری گشتی و بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەكان”.

وتیشی “ئەنجومەنی شارەوانیەكان لەسەرەتای دوو هەزارەكانەوە تائێستا بەردەوامە، بەڵام ئەنجومەنێكی پەككەوتووە، دانانی 13 ئەندامیش بەپێی پێویست نییە بۆ بەڕێوەبردنی نیو ملیۆن كەس كە لەشارەكەدا بونیان هەیە و داوای زیادكردنی ئەو ئەندامانە دەكەن، پێویستە لەو ئەنجومەنەدا ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەری زیاد بکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا