وەزیری دارایی ئامادەنییە خەرجی و داهاتی پارێزگاكان ئاشكرا بكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئامادەنییە خەرجی و داهاتی پارێزگاكان ئاشكرا بكات و باس لەوە دەكات بۆ ئەو كارە پێویستە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێت.

پێشتر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە داوا دەكات، خەرجی و داهاتی چوار ساڵی رابردووی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیانیان بۆ بنێرن، لەوەڵامی ئەو نوسراوەشدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەربگیرێت.

باسی لەوەشكردووە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەوبارەیەوە بەهیچ پارێزگایەك نەدراوە.

لەو بارەیەوە رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسویەتی، “وەڵامی وەزیری دارایی بۆ داواكاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەداهاتی پارێزگاكە روون و راشكاوە كە تاكە دەسەڵات لای سەرۆكی حكومەتەو لای وەزارەتی دارایش نییە كەبڕیارە خەزێنەی وڵات بێت”.

دەشڵێت، “دەبێت ئەم وەڵامە هەموو داواكارانی لامەركەزی سورتر و پێداگیرتر بكات كە پێویستە داهاتی پارێزگاكان بەناوی پارێزگاكانەوە تۆمار بكرێت نەك وەزارەتی دارایی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا