ئەمڕۆ دوو ناحیە دەکرێنە قەزا

پۆلەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و به‌پێی كارنامە كۆبوونه‌وه‌كهش‌، ده‌نگ له‌سه‌ر به‌ قه‌زابوونی ناحیه‌كانی بازیان و حاجی ئاوا بدرێت.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كه‌ واژۆی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، تیایدا کارنامەی کۆبونەوەی ئاشکراکردوە و تیایدا هاتووە، لەببەشێكی كۆبونەوەكەدا دەنگدان لەسەر بەقەزاکردنی بازیانی سەربە قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی و حاجیاوای سەربەقەزای رانیە دەدرێت.

هاوكات مەهدی مەحمود، سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: لە رێنمایی ژمارە یەكی 2015 كۆمەڵێك رێكار هاتووە كە ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت ناحیە بكات بە قەزا، بەڵام لەم قۆناغەدا تەنها ئەم دوو ناحیەیە دەكەین بە قەزا و لە قۆناغی داهاتوودا سنوری كارگێڕی ئەم قەزا نوێیانە فراوان دەبن و ناحیەیان بۆ پێك دەهێنرێت.

ژمارەی دانیشتووانی حاجیاوا لە سەرووی 66 هەزار و بازیانیش لە سەرووی 60 هەزار كەس دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک