نوسینگەی پەرلەمان لەگەرمیان دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایدەكات، داوایان لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە نوسینگەی پەرلەمان لەگەرمیان بکرێتەوە، بەمەبەستی گەیاندنی داواكاری هاووڵاتیان بە نوسینگەی پەرلەمان.

ھاوڕێ مەلاستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند: “داوامان لە دەستەی پەرلەمانی کوردستان کردوە کە نوسینگەی پەرلەمان لەگەرمیان بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی گەرمیان بەئاسان تر داواکاریەکانیان بگات بە نوسینگەی پەرلەمان.

وتیشی “شوێنی نوسینگەکە لەناحییەی رزگاری دەبێت بەوپێیەی زۆرترین کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان لەوێن، دواتر ناحییەی رزگاری ئێستا بۆتە سەنتەر بۆ قەزای کەلار و قەزاکانی تری گەرمیان”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، کارەکانی کردنەوەی نوسینگەکە لە ئێستادا تەواوو بووە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبە تەواوو کردنی ڕێکارەکانی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا