چۆن دەزانیت کیسی جگەرت هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک جار کیسێکی پڕ لە ماددەیەکی شلی وەک ئاو، لەسەر جگەر دروست دەبیت، بەڵام تا ئێستا هۆارێکی دیاریکراو نیە بۆ دروست بوونی کیس لەسەر جگەرتاکە هۆکار بریتیە لە کرمی مشەخۆر، کە لە ڕێگەی خواردنی میوەو سەوزەوە دەچێتە جەستەوە، هەندێک کات وەک حاڵەتێکی زیکماک دەبینرێت واتە کەسەکە لە لەدایک بوونیەوە ئەو کیسەی هەبووە، هەندێک کاتیش تا بەتەواوی نەگاتە قۆناغی پێگەیشتن دیاری ناکرێت.

چۆن دەزانیت کیسی جگەرت هەیە؟

زۆربەی کات کیسەکانی جگەر هیچ نیشانەیەکیان نیە تا لە ڕێگایەوە بزانیت کە کیست هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو کیسەکە قەبارەی گەورەبوو ئەوا، بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک، هەڵ دەئاوسێت.

هەندێک کات کیسەکانی جگەر دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لە ناو سکدا، هێندە گەورە دەبێت کە هەستی پێ دەکەیت، بەڵام ئەگەر هاتوو کەسەکە توشی ئازاری زۆر بوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ لابردنی کیسەکە بە نەشتەرگەری.

هەندێک کات بەهۆی ئەم کیسەوە توشی لەرزو تا دەبیت و هەندێک کاتیش بەهۆی تەقینی کیسەکەوە توشی زەردویی ئەبیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا