گرنگییەکانی ترشی فۆلیک بۆ جەستە

پۆڵەتیک پرێس

ترشی فۆلیک وەک ماددەسووبەخشەکانی دیکە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و یەکێکە لە ماددە گرنگەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی.

ترشی فۆلیک یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان دەدات کە زۆر گرنگن بۆ جەستە و لە خواردنەکانی وەک سپێناخی کوڵاو، بەزالیا، برنجی سپی، مەعکەرۆنی و چەندانی دیکەوە دەستدەکەوێت، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بەڕێژەیەکی گونجاو لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.

زیادبوونی ترشی فۆلیک لەجەستەدا لەڕێژەی گونجاو خۆی زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە دەبێتە هۆی هەوکردنەکانی وەک هەوکردنی ناودەم، کێشەکانی کرداری هەرس، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکات، بۆیە پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا