پۆڵه‌تیك پرێس
سوپای توركیا له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆڵه‌تیك له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو په‌كه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیانكردووه به بۆردوومانكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه له هه‌رێمی پاراستنی میدیا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك وتیشی، تا ئێستا دیارنییه توركیا ده‌یه‌وێت هێرشی وشكانی ئه‌نجامبدات یاخود نا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت خاڵێك كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه‌دایه داگیربكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی “ئارون-8″ی به به‌شداریی زیاتر له هه‌زار و 600 له سێ هه‌رێمی باشووری توركیا دژی په‌كه‌كه ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی 14ـی ئایاری ساڵی 2013 یه‌كه‌م گروپی گروپی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا گه‌یشتنه هه‌رێمی پاراستنی میدیا له‌باشوری كوردستان.