پارتی بەرپرسانی چەند پۆستێك یەكلا دەكاتەوە و بارەگاكەی لە پیرمامەوە دەباتە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پۆستی باڵا یەكلاكرانەوە.

پۆستەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی دابەشكراون:

هێمن هەورامی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن

هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەكتەبی جەماوەریەكان

زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی مەكتەبی كارگێری و دارایی

رێبوار یەلدا، بەرپرسی مەكتەبی هەلبژاردن

سالار عوسمان، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن

چنار سەعد، بەرپرسی مەكتەبی دیراسات

ئاراس حەسۆ، میرخان بەرپرسی وەبەرهێنان و پرۆژەكان

ئامینا زكری، بەرپرسی بەشی بەدواداچوون

جەعفەر ئیمینكی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان

پشتیوان سادق، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆك

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێر

نەوزاد هادی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی موسڵ

كەمال كەركووكی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی كەركووك

فواد حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی رێكسختی بەغدا

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا، بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمامەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە.

رۆژی 3ی تشرینی دووەم، كۆنگرەی 14ی پارتی لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆك، دوو جێگری سەرۆك و 51 ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە بە دەنگی ئەندامانی كۆنگرە هەڵبژێردران.

رۆژی 12ی تشرینی دووەم، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا نۆ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردران و حەوت ئەندامی دیكەش كە پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بوون هەڵبژێردرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا