پۆڵەتیک پرێس
سەگێکی ترسناک ژنێکی گەنج دەکوژێت لە ڕێگەی گەستنی قۆڵیەوە، دراوسێکانی دڵێن کە گوێیان لە هاوارێکی زۆر ترسناک بووە لەو کاتەدا
ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی کیرا لادلۆو کاتێک لە ماڵەکەیدا خۆیدا بە تەنها لەسەر جێگەکەی پاڵکەوتبوو، بە دڕندانەترین شێوە سەگەکەی هێرشی کردە سەری و قۆڵی گەست، بەپێی زانیارییەکان کچەکە ئەندامی خێزانێک بووەو کە لەو ناوچەیە ژیاوە بەڵام لەو کاتەدا تەنها خۆی لە ماڵەوە بووە
دانیشتوانی ناوچەکە گوێیان لە هاوارە تۆقێنەرەکەی ئەو ژنە بووە، کاتێک داوای یارمەتی کردووە، لەگەڵ دەنگی سەگەکە کە بە دەنگێکی زۆر بەرز وەڕیوە، دوای ئەوەی گیان لە دەست دەدات لاشەکەی لە لایەن یەکێک لە کەسە ناسیاوەکانی دەهێنرێتە دەرەوە
پۆلیس و کارمەندانی تەندروستی دەڵێن کە ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ ڕووی داوە، لە ناوچەی کیتس گرین لە بێرمینگهام
بەپێی وتەی دراوسێکانی کچەکە زۆر هاواری کردووە، بەڵام کەس فریانەکەوتووە، یارمەتی بدات یەکێکیش لە خزمەکانی دەڵێت دوای ئەوەی سەگەکەی خۆی دەمرێت، ئەم سەگەی لە باخچەیەکدا دۆزیوەتەوەو بەخێوی کردووە، بەڵام دیارە هەموو کاتێک سەگەکانیش بەوەفا نین و هەر ئەم سەگە بووە هۆی مردنی