پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەیەکی میسر گرانترین ساندویچ پێشکەش دەکات، ئەویش ساندویچی ماسیە بە زێڕی عەیارە24 کە نرخەکەی دەگاتە 100 جونیە کە دەکاتە حەوت دۆلار.
لەشاری مەنسورەی باکوری قاهیرە گەنجێکی میسری چێشتخانەیەکی کردەوە کە یەکەمجارە لەو وڵاتە چێشتخانەیەکی لەوجۆرە بکرێتەوە ساندویچی ماسی بە زێڕ پێشکەش دەکات، بەمەش زۆرێک لە کڕیارەکەانی بۆخۆی ڕاکێشا چونکە کڕیارەکان ساندویچکە بە تام و شێوەیەکی نوێ وەسفدەکەن.
عومەر ماکرەم، یەکێک لە خاوەنەکانی چێشتخانەکە دەڵێت، بیرۆکەی کردنەوەی چێشتخانەیەکی لەوجۆرەی لە چێشتخانەکانی تورکیا و دوبەیەوە وەرگرتووە، لەڕێگەی هاوڕێیەکیەوە لە هیندستان زێڕی هاوردەکردووە بۆئەوەی لەگەڵ ماسیەکە تێکەڵی بکات، ئاماژەی بەوەش کرد زێڕ بۆ تەندروستی زیانبەخش نییە، بەڵکو سوودی هەیە و لە هەندێک حاڵەتدا چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەکات.