پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاشكرایكرد، له‌دادگا سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له دابان محه‌مه‌د و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان تۆماركردووه.
لیوا مه‌ریوان كه‌مال، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، پێشتر دابان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌كردبوو كه وه‌زیری دارایی موچه‌ی ئه‌و و فه‌رمانبه‌رانی مه‌رزی باشماخی ڕاگرتووه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵحیش گوتبووی به فه‌رمانی لیوا مه‌ریوان كاره‌كانی مه‌رزه‌كه ڕاگیراوه، ئه‌و ده‌ڵێت “له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته ناڕاستانه له‌دادگا سكاڵامان له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه تۆماركردووه و ئه‌وانیش داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌و دوو پهرهلهمانتاره كردووه”.
لیوا مه‌ریوان وتیشی، “یاسا هه‌ر بڕیارێك بدات ئێمه پێوه‌ی پابه‌ندین و متمانه‌مان به دادگا و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان هه‌یه، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ش كردوویانه ڕاست نین”.
دابان محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دادگا داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كردووه له‌سه‌ر بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی “ئامادەین پارێزبەندیمان لەسەر هەڵبگیرێت و بچینە بەردەم دادگا، چونكە سەدان خەڵك هەن وەك شایەتحاڵ شایەتیمان بۆ بدات، هه‌روه‌ها بەڵگە و دۆكیۆمێنتی تەواو هەیە لەسەر ئەو بابەتە، گەورەترین بەڵگە دوو بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر ئەوەی لە خاڵە سنوریەكان قاچاخی هەیە و دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت”.
دابان محەمەد وتیشی، “تەنانەت وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگەی راسپاردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان، هاوكات بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم لەلیژنەی دارایی دانی ناوە بە بوونی قاچاخچێتی لە خاڵە سنورییەكاندا”.
به‌وته‌ی دابان محه‌مه‌د: “ئێمە پێشتر بەڵگەكانمان داوە بە داواكاری گشتی و كەس بابەتی قاچاخچێتی خاڵە سنورییەكانی نەشاردووەتەوە”.