ماما نوئێل منداڵانی موسڵ دڵخۆش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێ، لە ناوەڕاستی وێرانی و یادەوەرییەکانی جەنگ، کچێکی کورد پۆشاکی بابا نوئێل لەبەردەکات و بە موسڵی کۆندا دەسوڕێتەوە و دیاری پێشکەشی منداڵان دەکات.

شەیما عەباسی، کچە چالاکوانی کورد لە عێراق، بە پایسکیلەکەی بەناو بینا کاولبووەکانی موسڵی کۆندا دەسوڕێتەوە و دڵی منداڵان خۆش دەکات و گۆرانیان لەگەڵ دەڵێت.

میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن، هەندێک لەو منداڵانە بە ماما نوئێل ئەو چالاکوانە کوردەیان بانگ کردووە.

شەیمای ٢٣ ساڵ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، چەند دیارییەکی سادەم پێشکەشی منداڵەکان کرد تا کەمێک دڵیان خۆش بکەم، ئەوان بەڕاستی پێویستیان بە دڵخۆشبوونە لەدوای ئەو هەموو فشار و جەنگەی داعش کە کاریگەری دەروونی لەسەریان دانا.

شەیما باسی لەوەشکرد، لە منداڵیدا هەمان ئازاری ئەو منداڵانەی چەشتووە بەڵام هەمیشە هەوڵیداوە بەهێز بیت.

ساڵی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر رووبەرێکی بەرفراوانی پارێزگای موسڵدا گرت، دواتر لە ساڵی ٢٠١٧ هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، موسڵیان کۆنتڕۆڵکردەوە.

الاردن- (ماما نويل) في الموصل القديمة | MENAFN.COM

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا