وتاربێژێکی نەجەف لەبارەی دۆخی ئێستای شیعەکان: وا بڕوات دەبینە کەمینە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتاربێژێکی هەینی لە نەجەف هۆشداری دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لەبارەی ئەوەی شیعەکان ببنە کەمینە لە عێراق.

ئەمڕۆ هەینی سەدرەدین قەبانجی، وتاربێژی ئایینی نەجەف داوایکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان و ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لەسەر مێزێک دانیشن و کێشەکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت چارەسەربکەن.

هاوکات قەبانجی لە وتاری هەینیدا باسی لەوەشکرد، نابێت لە بابەتی پێکهێنانی حکومەتدا سازش لەسەر هیچ کوتلەیەکی شیعە بکرێت، ئەگینا دەبینە کەمینە.

وتیشی، “پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بەیەکەوە دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەربکەن و لەپێناو دۆسیە گەورەکاندا لە بەشێک لە بەرژەوندییەکانیان خۆشبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا