كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی هەولێری راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بۆ پارێزگای هەولێر راگەیاند.

كۆمسیۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەكانی راگەیاندو ئاشكرایكرد، ئەنجامەكانی ئێستا بەراین و كۆتایی نین.

بەرپرسانی كۆمسیۆن باسیان لەوەكرد، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ١٠ پارێزگای عێراقیان تەواو كردووە و لە ماڵپەری راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە ماڵپەری كۆمسیۆن بڵاودەكرێنەوە.

راشیانگەیاند، ئەوان تەنها ژمارەكان بڵاودەكەنەوەو كاندیدی سەركەوتوو راناگەیەنن.

پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتی لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر رەتدەكەنەوە، چونكە بەڵگەیان لایە كە بەشێوەیەكی بەرفراوان ساختەكاری كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا