یەکێک لە دەقە شانۆییە ناوازەکانی سارتەر بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس-

“دەریچەیەک نییە” دەقێکی شانۆیی فەیلەسووف و ئەدیبی مەزنی فەڕەنسی ژان پۆڵ سارتەرە، کە نووسەر و مامۆستای زانکۆ (دڵشاد حامید دەروێش) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم شانۆنامەیە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لە پاریس نمایشکرا، لە ئیستادا بە تەواوی زمانە زیندووەکانی دنیا دەخوێندرێتەوە و نمایشدەکرێت و لەبارەیەوە دەنووسرێت.

لەبارەی ئەم دەقەوە وەرگێڕ دەڵێت: “سارتەر هەم فەیلەسووف و هەمیش ئەدیبێکی مەزنە، ئەو لەپاڵ شاکارە فەلسەفییەکانی وەک (بوون و نەبوون) و (بوونگەرایی هیومانیزمە)، خاوەنی چەندان بەرهەمی ئەدەبی بەپێزە، ئەم شانۆییە یەکێکە لە شانۆ ناوازەکانی ئەم فەیلەسووف و ئەدیبە فەڕەنسییە، هەرچەندە زیاتر دەستوپەنجە لەتەک گرفت و کێشەی (ئەوی دیکە)دا نەرم دەکات، بەڵام زێدەگۆیی نییە ئەگەر بڵێین بە جۆرێک لە جۆرەکان تەواوی فەلسەفەکەی تێیدا نیشتەجێکردووە. بەو واتایەی بە خوێندنەوەی ئەم کارە، ئێمە بەر زۆرێک لە چەمکە سارتەرییەکان دەکەوین”.

ئەم کتێبە بەهاوکاری بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە سلێمانی لەسەر بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری چاپکراوە و ناوەندی غەزەلنووسیش ئەرکی بلاوکردنەوەی لە ئەستۆگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا