کەریمۆک غەفور کار لە فیلمێکی نوێدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کەریمۆک غەفور دەست بە کاری فیلمێکى نوێ دەکات و فیلمەکە بە ناوى کۆڤید ٦٩یە و ناوەڕۆکێکى هەستیارى هەیە.

سینەماکارى کورد کەریمۆک غەفور لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنى فیلمێکى نوێ دەکات بە ناوى (کۆڤید69) ئەم فیلمە سیناریۆى (سەفین قانع) و نواندنى هەریەک لە (هەردێ سەمیر و سارا عیزەت)ە.

تایبەت بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس کەریمۆک وەک دەرهێنەرى فیلمەکە وتى: هەمیشە پێموایە دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی ناو کۆمەڵ ببەین کە لەگەڵیدا دەژین و قسەکردن لەسەریان بڤەیە، ئەو مژارانەی بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و تێکستی ئەدەبی. ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێ و هەم هەستیاری، بوێری بەو مانایەی کۆمەڵگە خۆی لەباسکردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی وتووێژ، بۆیە وەک پشیلە هەر خەریکی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا بەچەندین شیوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێ جاریش تاوان بەدیار دەکەون.

ئەو دەرهێنەرە وتیشی: من لە فیلمی (کۆڤید ٦٩) دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەنەخۆشی ناو دەبەم، ڕێک وایە کە چاودێری و ترس و تۆقین تێکەڵی پەیوەندیەکان بوو، کارەکتەرەکان سروشتیانە مامەڵە ناکەن، ئیدی نەخۆشییەک دەروونی مرۆڤەکان لەبارێکی نا ئارام و نائاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆکاری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی کە رۆژانە لە میدیاکانەوە دەیبیستین و دەیبینین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا