حەشدی شەعبی دەست بە پڕۆژەی دروستکردنی پەردەی ستراتیژی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

حەشدی شەعبی پڕۆژەی دانانی پەردەی ستراتیژی لەسەر سنوری عێراق و سعودیە راگەیاند، بەجۆرێک کە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژە ئەمنییەکانی عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی لیوای ٢٦ی حەشد دەستیان کردووە بە دروستکردنی بەربەستێکی گەورەی خۆڵ لەشێوەی پەردە کە لە قۆناغی یەکەمدا لە دەروازەی سنوری عەرعەرەوە بەرەو ناحیەی نەخیب درێژدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، قۆناغەکانی دواتری ئەم پڕۆژەیە بەپێی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت کە دامانناوە، دەشڵێت: ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی و رێگریکردنە لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی.

ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی پڕۆژەی پەردەی ستراتیژی رێگریکردنە لە هاتنە ناوەوەی گروپە تیرۆرستییەکان لەڕێی بیابانەکانی رۆژئاواوە.

حەشد ئاماژەی بەوە کرد، درێژی پەردە خۆڵینەکە ١٢٠ کیلۆمەتر دەبێت و بەرزییەکەی سێ مەتر دەبێت، هاوکات پانییەکەی چوار مەتر دەبێت و قوڵی چاڵەکەی ١٣٠ سانتیمەتر دەبێت.

بڕیارە ئەم پڕۆژەیە ببێتە یەکێک لە گرنگترین بەربەستە ئەمنییەکان کە لە عێراقدا دروست دەکرێت بۆ پاراستنی ئەو بیابانەی یەک لەسەر سێی رووبەری عێراقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا