یەكسان بوونێك بە تامی بردنەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا یەكەم یاری هەفتەی نوێی خولی پریمەرلیگ كە دێربی مارسیسایدی تایبەت بە شاری لیڤەرپولی باكوری ئینگلتەرا بوو لە سەر یاریگای گۆدسۆن پاركی تایبەت بە یانەی ئیڤەرتۆنی شێن پۆش بە ڕێبەرایەتی میستەر وەن كارلۆ ئەنچلۆتی و میوانە سورپۆشەكەی لیڤەرپول ڕیدز بە ڕێبەرایەتی میستەر مارسیدێس یۆرگن كڵوپ بە كۆتا هات.

سوپاس بۆ هەردووكتان

یارییەكە لە سەرەتاوە جیاواز و ناوازە بوو تیایدا لیڤەری میوان بە گۆڵێك پێش كەوت لە خولەكی 3 لە ڕێگەی شێرەكەی ترینگە سادۆ مانێ‌ دەستبەجێ‌ لە خولەكی 10 مایكڵ كین وەڵامی دایەوە بە گۆڵی یەكسان لەو نێوەندەشدا و پاش یەكسان كردنەوەی یارییەكەش هەردوولا ژمارەیەكی بێ‌ شومار گۆڵیان فەوتاند و گێمەكە بەو یەكسانییە بە كۆتا هات.

لە گێمی دووەمدا باڵانسی یارییەكە بە سەر هەردوولادا دابەش بوو بوو هیچ كام لەو دوو یانەیە ئاستیان لەوی دی نزمتر نەبوو هەردووكیان ئەوەی لە تۆپی پێ دا پێویستە پێشكەشیان كرد تا لە خولەكی 72 مام سەڵاحی هێرشبەری میسڕی یانە سورەكە یانەكەی بە گۆڵی دووەم پێش خست، بەڵام جارێكی تر كوڕانی ئەنچلۆتی یارییەكەیان یەكسان كردەوە لە خولەكی 81 لە ڕێگەی ئەستێرە لاوەكەی تۆپی پێی ئینگلیز كالڤەرت لیۆن و لە دوا خولەكەكانی یارییەكەشدا لیڤەر گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، بەڵام سیستەمی ڤیدیۆ دووبارە واتا VAR بە شێوەیەكی سەیر گۆڵەكەی ڕەت كردەوە.

بەم شێوەیەش لوتكەی لوتكەكانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە یەكسانی بە كۆتا هات ئیڤەرتۆن ژمارەی خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 15 خاڵ و لیڤەریش بۆ 10 خاڵ و هەردوو ڕاهێنەرە زەبەلاحەكانی قوتابخانە مەزنەكەی ئەریگۆ ساكی دەست لە ملان و بە پێكەنین و قسەی خۆشەوە بۆ یەكتر یاریگایان بەجێهێشت پاش ئەوەی ژەمە یارییەكی چەوری چێژ بەخشیان پێشكەش بە دونیای تۆپی پێ‌ كرد.

ئیڤەرتۆن 2 X لیڤەرپول 2

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا