پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە و دوو ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەغدای پایتەختی عێراق ئاشکرایانکرد، بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە (28-3-2024)، دوو ئۆتۆمبێل لەناوچەی مەدائین لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای بەغدا پێکیانداداوە و لەئەنجامدا دوو ئافرەت و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیک ناوچەی مەدائین لە ناحیەی حەی وەحدە لە پارێزگەی بەغدا روویداوە و سەرچاوە عێراقییەکان رووداوە بە ‘سەخت’ ناودەبەن.
لە رووداوێکی دیکەی جیاوازدا لە ناوچەی سەدر-ی بەغدا، کارمەندێکی گەیاندنی خواردن کە لەدایکبووی ساڵی 1997ـە، ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە و گەڕان بەشوێن تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەدا بەردەوامە.